دەنگۆكانی مێركاتۆ؛ ئارسیناڵ گڕ لە مێرکاتۆ بەردەدات و پاریس سانجێرمان دوو ئەستێرەی گەورە دەگوازێتەوە
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
یان دیۆماندێ بڕیاریداوە پەیوەندی بە پاریس سانجێرمان بکات، سەرەڕای ئەوەی لیڤەرپوول و ریال مەدرید گرنگی بە گواستنەوەی دەدەن – ئاتلێتیک
مەسین ماونت، ناوەڕاستکاری مانچێستەر یونایتد پێشکەشی ئەیسی میلان کراوە، تاوەکوو جارێکی دیکە لەگەڵ روبن ئامۆریم یەکبگرنەوە – میلان پرێس
تاوەکوو ئێستا هیچ گفتوگۆیەک لەنێوان مانچێستەر یونایتد و ئەیسی میلان بۆ گواستنەوەی مەیسن ماونت نەکراوە – مانچێستەر ئێڤنینگ
چێڵسی بیر لە گواستنەوەی پێپ چاڤاریا، بەرگریکاری باڵی چەپی رایۆ ڤایێکانۆ دەکاتەوە بۆ شوێنگرەوەی مارک کوکورێیا – مارکا
نۆتینگهام فۆڕێست دەچێتە کێبڕکێی گواستنەوەی کورتیس جۆنز، ناوەڕاستکاری لیڤەرپوول – تۆک سپۆرتس
ئارسیناڵ لەم هاوینە پێنج یاریزانی نوێ دەگوازێتەوە و جێرمی مۆنگا، ئەستێرەی 16 ساڵانی لێستەر سیتی یەکێک لەو گرێبەستانە دەبێت – دەیلی ستار
ماگنەس ئەکلیوش. ناوەڕاستکاری مەغریبی بە لیڤەرپوول و مان یونایتدی راگەیاندووە دەیەوێت پەیوەندی بە پاریس سانجێرمان بکات – تیم تۆک
بەپێچەوانەی ئەو دەنگۆیانەی بڵاوکرانەوە، نیوکاسڵ تاوەکوو ئێستا هیچ ئۆفەرێکی ئارسیناڵی بۆ بڕونۆ گویمارێش پێنەگەیشتووە – کرۆنیکڵ
ئاستۆن ڤێلا و لیدز یونایتد کێبڕکێی گوازتنەوەی زیۆن سوزوکی، گۆڵپارێزی ژاپۆنی یانەی پارما دەکەن – کالچیۆ مێرکاتۆ
سەندرلاند ئۆفەرێکی چێڵسی بۆ گواستنەوەی گرانێت چاکا بەبڕی 8 ملیۆن یۆرۆ رەتکردەوە – دەیڤد ئۆرنشتاین
یوڤێنتوس هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئیمیلیانۆ مارتینێز، گۆڵپارێزی ئەرجەنتینی چڕکردووەتەوە – توتومێرکاتۆ



