بەڕازیل یان ژاپۆن کامیان پاڵێوراون بۆ بردنەوە؟ ئانچێلۆتی وەڵام دەداتەوە

یاریگا –
لە پرێس کۆنفرانسی پێش یارییەکەی سبەی شەویان بەرامبەر ژاپۆن، کارلۆ ئانچێلۆتی باسی لە ئاستی هەڵبژارە ئاسیاییەکە کرد.
سبەی شەو کاتژمێر 20:00 بە کاتی هەرێمی کوردستان بەرازیل و ژاپۆن لە قۆناخی 32ی کرانەدەرەوەی مۆندیالی 2026 رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە. کە ئەوەی یەکەمیان وەک پێشەنگی کۆمەڵەی سێیەم و، ئەوەی دووەمیش بە پلەی دووەمی کۆمەڵەی شەشەم سەرکەوتنیان بۆ قۆناخەکە مسۆگەرکرد.
ژاپۆن وەک چەند مۆندیالی رابردووە بەبەهێزیی خۆی پیشانداوەتەوە و وەک تیمێکی خاوەن بناغە سەیر دەکردێت.
سەبارەت بەوەی کام هەڵبژاردە پاڵێوراون بۆ بردنەوە و گەیشتن بە قۆناخی 16ی پاڵەوانێتیەکە، راهێنەرە ئیتاڵیەکەی بەڕازیل وەڵامی دایەوە و وتی
بیر لەوە ناکەینەوە کێ پاڵێوراوە. ژاپۆن تیمێکی زۆر رکابەرە، زۆر باش رێکخراون. لە بەرگریی و هێرشبەریشدا بناغەیەکی روونیان هەیە. ئەوان هەڵبژاردەیەکن کە پێویستە رێزیان لێبگیردرێت و زۆر ئاستیان بەرزە.
Ancelotti descarta favoritismo, esconde escalação e enaltece o Japão: ‘Tem que ser respeitado’
Treinador do Brasil deu entrevista coletiva às vésperas do duelo contra os asiáticos, nesta segunda-feira (29/6)https://t.co/EdCXeted7g
— O TEMPO (@otempo) June 28, 2026



