گرنگترینمۆندیالی 2026
ئەنجامی کۆتایی؛ کەنەدا بەربەستی ئەفریقای باشووری تێپەڕاند و گەیشتە قۆناخی 16
ئەفریقای باشوور ماڵئاوایی لە مۆندیال کرد

یاریگا –
لە یەکەم یاریی قۆناخی 32ـی مۆندیالی 2026، هەڵبژاردەی کەنەدا و ئەفریقای باشوور رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
کەنەدا توانی بە ئەنجامی 1-0 سەرکەوتن بەسەر هەڵبژاردەی ئەفریقای باشوور بەدەستبهێنێت و بلیتی قۆناخی داهاتووی پاڵەوانێتییەکە مسۆگەر بکات.

یارییەکە تاڕادەیەک هاوسەنگ بوو و کەنەدا لە دروستکردنی مەترسی باشتر بوو، تاوەکوو دواجار کەنەدا گۆڵی بردنەوەی کرد و خۆی گەیاندە قۆناخی داهاتوو.
تاکە گۆڵی یارییەکە لە نیوەی دووەمدا کرا، کاتێک ستیفن ئوستاکیۆ لە خولەکی 90 گۆڵی بردنەوەی کرد و ئەنجامەکەی کردە 1-0.
بەو سەرکەوتنەش، کەنەدا بە فەرمی رێگای خۆی بۆ قۆناخی 16ـی مۆندیال کردەوە، لە بەرامبەردا ئەفریقای باشوور ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە کرد.



