
یاریگا –
ئاکام هاشم، یاریزانی کوردی هەڵبژاردەی عێڕاق داوای لێبوردن لە گەلی عێڕاق دەکات و دەڵێت ئەوان شایەنی باشترینن.
دوای کرانەدەرەوەیان لە جامی جیهانی 2026، ئاکام هاشم، یاریزانی هەڵبژاردەی عێڕاق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک داوای لێبوردن لە هاندەرانی عێڕاق دەکات، ئاکام دەڵێت؛ داوای لێبوردن لە هاندەرانمان دەکەین ئێوە شایەنی باشترینن، سوپاسی پشتگیری و متمانەتان دەکەین، پشتیوان بە خوا داهاتوو باشتر دەبێت.
ئاکام لە جامی جیهانی 2026 توانی ئاستێکی بەرز لەگەڵ هەڵبژاردەی عێڕاق پێشکەش بکات، ئەم ئاستە بەرزەش وایکردووە کە چەند گرێبەستێکی گەورە پێشکەش بە کورە کوردەکەی شاری هەولێر بکرێت و لە داهاتوودا بڕیاریی کۆتایی لە بارەیانەوە دەدات.



