بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ناوێکی چاوەڕواننەکراو بۆ بژاردەکانی هێڵی پێشەوەی بارسێلۆنا دەردەکەوێت

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا دوای گواستنەوەی ئانتۆنیۆ گۆردنیش هێشتا چاوی لە گواستنەوەی دیکەیە بۆ هێڵێ هێرشبەری، بۆ ئەو مەبەستەش چەندین ناو لە لەژێر رادارەکانی یانە کەتەلۆنیەکەدان.

ئەوەی ئێستا وەک ناوێکی چاوەڕواننەکراو دەرکەوتووە، دوسان ڤلاهۆڤیچی سڕبیە.

یاریزانەکەی یوڤێنتوس لە 30ی ئەم مانگە رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە گرێبەستەکەی لەگەڵ خانمە پیرەکە بەسەردەچێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی موندۆ دیپۆرتیڤۆ، ڤلاهۆڤیچ ئێستا وەک ناوێک بۆ هێڵی هێرشبەری بلاوگرانا دەرکەوتووە و چاوەڕواندەکرێت لەباری رۆشتنی فێران تۆرێسدا دەرفەتەکەی بۆ ببێتە راستی و بگوازرێتەوە بۆ بارسا.

رەنگە یەکێک لە پاڵنەرە ئەرێنیەکان بۆ بارسێلۆنا ئەوەیە گرێبەستکردن لەگەڵ ئەو یاریزانە 26 ساڵیە هیچ تێچوویەکی نابێت جگە لە دابینکردنی مووچەکەی، بەوپێیەی دوای دوو رۆژیتر یاریزانێکی ئازادە لە بازاڕەکەدا.

سەبارەت بە بڕی مووچەکەی، سەرچاوە ئیسپانیەکە ئاشکرایکردووە دوسان داوای مووچەی 8 ملیۆن یۆرۆی ساڵانەی کردووە، ئەوە و هەروەها بڕی 15 ملیۆنی شیرینی گرێبەستەکردن لەگەڵیدا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button