گرنگترینمۆندیالی 2026

ئەنجامی کۆتایی؛ بەلجیکا و نیوزلاندی بردەوە و بە پێشەنگی کۆمەڵەکەی سەرکەوت

بەلجیکا سەرکەوتنێکی گرنگی بەسەر نیوزلاند بەدەستهێنا

Yariga App

یاریگا –

بەلجیکا لە نیوزلاندی بردەوە و خۆیان گەیاندە قۆناخی داهاتووی مۆندیالی 2026.

لە یەکێک لە یارییەکانی مۆندیالی 2026 هەڵبژاردەی بەلجیکا و نیوزلاند رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

لە یارییەکانی گەڕی سێیەمی کۆمەڵەی حەوتەم هەردوو هەڵبژاردەی بەلجیکا و نیوزلاند لە یارییەکی گرنگدا رووبەڕووی یەکتر بوونەوە و یارییەکە بە سەرکەوتنی بەلجیکییەکان 5 -1 کۆتاییهات.

گۆڵەکانی بەلجیکا لەلایەن لیاندرۆ ترۆسارد لە خولەکەکانی 28 و 50 و کێڤن دی برۆین لە خولەکی 66 و رومێلو لوکاکو لە 86 کران، تاکە گۆڵەکەی نیوزلاندیش لەلایەن ئێلیا جەست لە خولەکی 84 کرا.

بەو ئەنجامەش بەلجیکا بە یەکەمی کۆمەڵەکەی و بەفەرمی بۆ قۆناخی 32ـی مۆندیالی 2026 سەرکەوت و نویزلاند ماڵئاوایی کرد.

بەلجیکا و نیوزلاند هاوشانی ئێران و میسڕ دەکەونە کۆمەڵەی G.

بەلجیکا بە پێنج خاڵ لە پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەی دێت و نیوزلاند خاوەنی تەنیا یەک خاڵە و لە پلەی چوارەم دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button