گرنگترینمۆندیالی 2026
ئەنجامی کۆتایی؛ میسڕ لەگەڵ ئێران یەکسان بوو و بە دووەم سەرکەوت
ئێران پلەی سێیەمی مسۆگەر کرد

یاریگا –
میسڕ و ئێران یەکسانبوون و هەردووکیان خۆیان گەیاندە قۆناخی داهاتووی مۆندیالی 2026.
لە یەکێک لە یارییەکانی مۆندیالی 2026 هەڵبژاردەی میسڕ و ئێران رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لە یارییەکانی گەڕی سێیەمی کۆمەڵەی حەوتەم هەردوو هەڵبژاردەی میسڕ و ئێران لە یارییەکی گرنگدا رووبەڕووی یەکتر بوونەوە و یارییەکە بە یەکسانبوون بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتاییهات.
گۆڵەکەی میسڕ لەلایەن مەحموود حەسەن لە خولەکی 5 کرا، رامین رەزاییان لە خولەکی 14 گۆڵی بەرامبەربوونی ئێرانی کرد.
بەو ئەنجامەش میسڕ بە دووەمی کۆمەڵەکەی و بەفەرمی بۆ قۆناخی 32ـی مۆندیالی 2026 سەرکەوت و ئێرانیش بە پلەی سێیەم سەرکەوت.
میسڕ و ئێران هاوشانی بەلجیکا و نیوزلاند دەکەونە کۆمەڵەی G.
میسڕ بە پێنج خاڵ لە پلەی دووەمی کۆمەڵەکەی دێت و ئێران بە سێ خاڵ لە پلەی سێیەم دێت.



