تایبەت بە یاریگا؛ قوقیە چووە خولی پلە یەکی تورکیا

یاریگا-
حەیدەر عەبدولکەریم (قوقیە) بەفەرمی ماڵئاوایی لە یانەی زەورا کرد راستەوخۆ گەشتی وڵاتی تورکیای کرد بەمەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی و واژووکردنی کردنی گرێبەست لەگەڵ یەکێک لە یانەکانی تورکیا.
بەپێی زانیارییەکانی تۆری وەرزشی یاریگا یانەی ئیسنلر ئیرۆک سپۆر بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ یاریزانەکە واژووکردووە و لە سەرەتای مانگی داهاتوو گرێبەستەکە بەفەرمی رادەگێندرێت.
یانەی ئیسنلر ئیرۆک سپۆر لە خولی پلە یەکی تورکیا یاری دەکات ئەم وەرزە نزیک بوو بگاتە خولی سوپەر لیگی تورکیا، بەڵام لە یاری پلەی ئۆف تووشی دۆران هات، بۆیە هەوڵ دەدات لە وەرزی داهاتوو سەرکەوێت بۆ خولی سوپەر لیگ و پرۆژێکی گەورەی بۆ ئەم ئامانجە دیاریکردووە.
حەیدەر عەبدولکەریم لەم وەرزی خولی ئەستێرەکانی عێراق توانی لەگەڵ یانەی زەورا پلەی چوارەم بەدەستبهێنێت و 11 گۆڵ تۆماربکات، کە سێ گۆڵی بەلێدانی سزا بوو و شەش گۆڵی دروستکرد و دوو لێدانی سزای لە دەستدا.



