پۆرتوگال و ئینگڵتەرا دەگەنە یاریی کۆتایی؛ جادووگەرە گاناییەکە پاڵەوانی مۆندیال دیاریدەکات
نەفرەتەکەی لەسەر کەین هەڵگرت و بەهەڵە تورکیای کردە قوربانی

یاریگا –
ئەو کەسەی خۆی وەکوو جادووگەر دەناسێنێت و پێشتر بە پێشبینییە سەیرەکانی لە مۆندیالی 2026، هەرا و جێی سەرنجێکی زۆری دروستکردبوو، ئێستا بۆچوونی خۆی گۆڕیوە و پێشبینییەکی نوێی بۆ پاڵەوانی ئەم وەشانەی مۆندیال راگەیاندووە.
“ئەم مۆندیالە هی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و پۆرتوگالە”
ئەمە نوێترین پێشبینیی نانا کواکو بۆنسامی جادووگەری گاناییە، کە پێشتر بانگەشەی ئەوەی دەکرد پێش یارییەکەی ئینگلتەرا بەرامبەر گانا نەفرەتی لە هاری کەین کردووە.
هەرچەندە ئەم پێشبینییە زۆر نامۆ نییە، چونکە پۆرتوگال یەکێکە لە پاڵێوراوە بەهێزەکان بۆ بردنەوەی نازناوەکە، بەڵام لە هەمان کاتدا ئەم چارەسەرکارە رۆحییە پێشبینی ئەوە دەکات کە ئینگلتەرا و هاری کەین لە کۆتا هەنگاوەکانی کێبڕکێی بردنەوەی نازناوەکەدا شکستدەهێنن.
کۆتایی نەفرەتەکەی هاری کەین
لێدوانە نوێیەکانی ئەم جادووگەرە گۆڕانکارییەکی گەورەی تێدایە بەراورد بە بانگەشەکانی پێشووی لەسەر کاپتنی ئینگلتەرا. بۆنسام ئێستا دەڵێت کە ئەو گوایە نەفرەتەکەی لەسەر هێرشبەرەکەی بایرن میونشن هەڵگرتووە و جەخت لەوە دەکاتەوە کە هیچ کینە و دوژمنایەتییەک لە نێوانیاندا نییە.
بۆنسام لە لێدوانێکدا گوتی؛ هاری کەین دوژمنی نییە و منداڵێکی هەیە کە بەم زووانە ناوی هاری کەینی لێ دەنێت. ئەم قسانە بە تەواوی پێچەوانەی پێداگرییەکانی پێشوویەتی کە دەیگوت هێزە سەرووسرووشتییەکان کاریگەرییان لەسەر ئەنجامی یارییەکەی ئینگلتەرا دەبێت، لەبری ئەوە، ئێستا دەڵێت رێزەکەی بۆ ئەو هێرشبەرە هێندە زیادی کردووە کە دەیەوێت ناوی منداڵەکەی بە ناوی ئەوەوە بکات.
Interviewer: “Have you now lift the curse on Harry Kane. Harry Kane is free to score”
🗣️Yes, Harry Kane is not my enemy, I have a baby who I will soon name after Harry Kane.
Interviewer: Is there any chance to put a curse on the other team to help Harry Kane out ?
🗣️ 😁😁😁… pic.twitter.com/RRGkW60aHX
— 𝕏 Ghana 🇬🇭 (@xghana_) June 25, 2026
هەڵەیەکی کۆمیدی؛ تورکیا بووە قوربانیی جادووگەرەکە
لەلایەکی دیکەوە، بۆنسام هۆکارێکی زۆر نامۆ و سەیر بۆ ئاستە لاوازەکەی هەڵبژاردەی تورکیا لە مۆندیالدا دەهێنێتەوە و بانگەشەی ئەوە دەکات کە تیپەکە بە بێمەبەست بووەتە قوربانیی جادووەکەی ئەو.
بەگوێرەی قسەکانی ئەم جادووگەرە، هەڵەیەک لە کاتی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمێکی جادووییدا بووەتە هۆی ئەوەی نەفرەتەکە لەبری رکابەرەکەی گانا، بەهەڵە ئاراستەی تورکیا بکرێت.
بەڕاستی ئەوە هەڵەیەکی گەورە بوو. من جادوویەکی تایبەتم بۆ بێهێزکردنی رکابەرەکەی گانا لە مۆندیال ئامادە کردبوو ، بەڵام لە کاتی رێوڕەسمەکەدا، ئەو شاگردەی کە لەگەڵمدا بوو و نەخشەکەی گرتبوو، پێی خلیسکا، بەو هۆیەوە وزە و جادووەکە بە هەڵە بەرەو تورکیا چوو.
هەڵبژاردەی تورکیا تاوەکوو ئێستا هیچ یارییەکی لەم مۆندیالە نەبردووەتەوە، کە بۆنسام بە شێوەیەکی تەنزئامێز هۆکارەکەی دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەو رووداوە هەڵەیە نەک ئاستی تیپەکە لەسەر یاریگا.



