بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئارسیناڵ گفتوگۆی لەگەڵ نوێنەرانی ئەستێرەیەکی ناودار دەستپێکرد

Yariga App

یاریگا –

ئارسیناڵ دەیەوێت بەچڕی بچێتە نێو گواستنەوەکانی هاوینە و لەگەڵ نوێنەرانی ئەستێرەیەکی ناودار چووەتە گفتوگۆ.

میکێل ئارتێتا دەیەوێت بۆ وەرزی داهاتووش بەبەهێزیەوە دەرکەوێت و پارێزگاری لە نازناوەکە پرێمەرلیگیان بکات، هەروەها بۆ یەکەمین جار نازناوی چامپیۆنزلیگ ببەنەوە کە تا ئێستا چەندین جار گەیشتوونەتە فیناڵ بەڵام چانس یاوەریان نەبووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی دەیلی مەیڵ، یانە لەندەنیەکە گفتوگۆیەکانی لەگەڵ نوێنەرانی بڕونۆ گیمارایشی ئەستێرەی نیوکاسڵ دەستپێکردووە.

سەرچاوەکە زانیویەتی کە نوێنەرانی گیمارایش ئێستا لە بەریتانیان بۆ دۆزینەوەی بازاڕ بۆ یاریزانە بەڕازیلیەکە.

هەر بەپێی زانیارییەکانی دەیلی مەیڵ، میکێل ئارتێتا دەیەوێت بژاردەکانی هێڵی ناوەڕاست بەهێزتر بکات، بۆ ئەوەش بڕونۆی دەوێت.

ناوەراستکارە 28 ساڵیەکە هێشتا دوو ساڵی گرێبەستەکەی لەگەڵ نیوکاسڵدا ماوە، بەڵام ئاگەداری نیازی یانە گەورەترەکانە کە گرنگی بە تواناکانی دەدەن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button