گرنگترینمۆندیالی 2026

پریڤیوی یاریی توونس V هۆڵەندا؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە یارییەكی دیكەی گەڕی سێیەم و كۆتایی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2026 توونس و هۆڵەندا رووبەڕووی یەک دەبنەوە.

وابڕیارە بەرەبەیانی سبەی هەینی كاتژمێر 02:00 بەكاتی هەولێر هەردوو هەڵبژاردەی توونس و هۆڵەندا لە یاریگای ئارۆهێد لە كانساس سیتی ئەمریكا رووبەڕووببنەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی سێیەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2026.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

توونس یاریی یەكەم بە پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بە سووید دۆڕا و لە یاریی دووەمیش بە چوار گۆڵی بێ وەڵام بە ژاپۆن دۆڕا.

بە بێ هیچ خاڵێک چوارەمی كۆمەڵەی شەشەمی گرتووە و ماڵئاوایی لە پاڵەوانیەتیەكە كردووە.

لە بەرامبەردا هۆڵەندا لە یەكەم یاریی بە دوو گۆڵ لەگەڵ ژاپۆن یەكسان بوو لە یاریی دووەم بە پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە سویدی بردەوە.

بە كۆكردنەوەی چوار خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی كۆمەڵەی شەشەم دێت.

ریزبەندی كۆمەڵەی شەشەم لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

توونس بە تەواوی یاریزانەكانیەوە رووبەڕووی هۆڵەندا دەبێتەوە.

هۆڵەندا بە تەواوی پێكهاتەكەیانەوە رووبەڕووی توونس دەبنەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی توونس

چەماخ

ڤالێری, رەكیک , تاڵیبی, عەبدی

خێدرا, سخیری

غەربی, مێجبری, عاشوری

شەوات

پێكهاتەی پێشبینیكراوی هۆڵەندا

ڤێربروخن

دومفرێس، هیكی، ڤان دایک، ڤان دی فێن

رێندێرس، خراڤنبێرخ، دی یۆنگ

سەمەرڤیڵ، برۆبێی، خاكپۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button