ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئاتاڵانتا چاوی لەسەر نیکۆلۆ ساڤۆنایە

دوای تەنیا وەرزێک یانەکەی جێدەهێڵێت

Yariga App

یاریگا –

ئاتاڵانتا گرنگی بە گواستنەوەی نیکۆلۆ ساڤۆنا، بەرگریکاری ئیتاڵی دەدات.

تۆڕی جیانلوکا دی مارزیۆ، رۆژنامەنووسی سکای ئیتاڵیا بڵاویکردووەتەوە، ئاتاڵانتا دەیەوێت لەم هاوینە گرێبەست لەگەڵ نیکۆڵۆ ساڤۆنا، بەرگریکاری نۆتینگهام فۆڕێست واژۆ بکات و هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەستپێکردووە.

بەرگریکارە 23 ساڵانییەکە هاوینی رابردوو یوڤێنتوسی جێهێشت و بە 13 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە نۆتینگهام کرد، بەڵام ئەگەری هەیە دوای تەنیا وەرزێک یانە ئینگلیزییەکە جێبهێڵێت.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای سپۆرتس، ئاتاڵانتا تەنیا بە یەک شێواز گرێبەست لەگەڵ ساڤۆنا واژۆ دەکات، ئەویش ئەوەیە نۆتینگهام رێگەی بەدات بەخواستن یانەکە جێبهێڵێت.

نیکۆلۆ ساڤۆنا لە وەرزی رابردووی پرێمەرلیگ بەشداریی 14 یاریی نۆتینگهامی کرد و دوو گۆڵی کرد، بەهای ئێستای ئەو یاریزانە لە بۆڕسەی یاریزانان 15 ملیۆن یۆرۆیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button