گرنگترینمۆندیالی 2026
ئەنجامی کۆتایی؛ مەغریب لە هایتی بردەوە و بۆ قۆناخی داهاتوو سەرکەوت
هایتی بەفەرمی ماڵئاوایی کرد

یاریگا –
لە یەکێک لە یارییەکانی مۆندیالی 2026 هەڵبژاردەی مەغریب و هایتی رووبەڕووی یەکتر بوونەوە و یارییەکە لە بە بردنەوەی مەغریب کۆتاییهات.
لە یارییەکانی گەڕی سێیەمی کۆمەڵەی سێیەم هەردوو هەڵبژاردەی مەغریب و هایتی لە یارییەکی گرنگدا رووبەڕووی یەکتر بوونەوە و یارییەکە بە ئەنجامی چوار بەرامبەر بە دوو گۆڵ بە سەرکەوتنی مەغریب کۆتاییهات.

گۆڵەکانی مەغریب لەلایەن ئەشرەف حەکیمی، ئیسماعیل سەیباری، سوفیان رەحیمی و گێسیمێ یاسین کران، دوو گۆڵەکەی هایتی گۆڵێک یاسین بونۆ بەهەڵە لە خۆیانی کرد و ویڵسن ئیسیدۆر گۆڵەکەی دیکەی کرد.
بەو ئەنجامەش مەغریب بۆ قۆناخی 32 سەرکەوت و هایتی ماڵئاوایی کرد.
مەغریب و هایتی هاوشانی بەرازیل و سکۆتلاند دەکەونە کۆمەڵەی C.
مەغریب بە حەوت خاڵ لە پلەی دووەمی کۆمەڵەکەی دێت و هایتی لە پلەی چوارەنە و خاوەنی هیچ خاڵێک نییە.



