گرنگترینمۆندیالی 2026
ئەنجامی کۆتایی؛ بەرازیل لە سکۆتلاندنی بردەوە و بۆ قۆناخی داهاتوو سەرکەوت
سامبا بە پێشەنگی کۆمەڵەکەی سەرکەوت

یاریگا –
لە یەکێک لە یارییەکانی مۆندیالی 2026 هەڵبژاردەی بەرازیل و سکۆتلاند رووبەڕووی یەکتر بوونەوە و یارییەکە لە بە بەرژەوەندی سامبا کۆتاییهات.
لە یارییەکانی گەڕی سێیەمی کۆمەڵەی سێیەم هەردوو هەڵبژاردەی بەرازیل و سکۆتلاند لە یارییەکی گرنگدا رووبەڕووی یەکتر بوونەوە و یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام بە سەرکەوتنی سێلیساو کۆتاییهات.

گۆڵەکانی بەرازیل لەلایەن ڤینیسیۆس جونیۆر دوو گۆڵ و کونیا گۆڵێک کران.
بەو ئەنجامەش بەرازیل پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەی گرت و بۆ قۆناخی 32 سەرکەوت.
بەرازیل و سکۆتلاند هاوشانی مەغریب و هایتی دەکەونە کۆمەڵەی C.
بەرازیل بە حەوت خاڵ لە پێشەنگی کۆمەڵەکەی دێت و سکۆتلاند لە پلەی سێیەمە و خاوەنی سێ خاڵە.



