ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
فەرمی؛ تۆتنهام گۆڵپارێزێكی گواستەوە

یاریگا –
یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی گواستنەوەی مارتن دوبراڤكا گۆڵپارێزی سلۆڤاكی بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.
هەژماری فەرمی تۆتنهام لە پلاتفۆرمی ئێكس گواستنەوەی مارتن دوبراڤكای راگەیاند.
Martin Dubravka, welcome to our family 🤍 pic.twitter.com/oA5m2W92ga
— Tottenham Hotspur (@SpursOfficial) June 24, 2026
مارتن دوبراڤکا لەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ بێرنلی کۆتاییدێت و بەخۆڕایی یانەکە جێدەهێڵێت، ئەو گۆڵپارێزە وەرزی رابردوو بە درێسی بێرنلی بەشداریی 35 یاریری کرد، 71 گۆڵی لێکرا و 4 کلین شیتی کرد.
دوبراڤکا هەر لە پرێمەرلیگ یاریی بۆ یانەکانی مانچێستەر یونایتد و نیوکاسڵ یونایتد کردووە. لە کاروانی وەرزشییدا زۆرترین یاریی بۆ نیوکاسڵ کردووە و بە درێسی ئەو یانەیە 179 یاریی کردووە، 242 گۆڵی لێکراوە و 53 کلین شیتی کردووە.


