بازاڕی گواستنهوهعێراقکوردستانگرنگترین
فەرمی؛ یاریزانێکی دیکە هەولێری جێهێشت

یاریگا –
گەیلان لووقمان بەفەرمی یانەی هەولێری جێهێشت و پەیوەندی بە یانەی مووسڵ کرد.
یانەی مووسڵ بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، لەگەڵ گەیلان لووقمان گەیشتوونەتە رێککەوتن و گرێبەستێکی فەرمییان لەگەڵ هێرشبەرەکەی پێشووی هەولێر واژۆ کردووە و گەیلان لە وەرزی 2026/2027 درێسی یانەی مووسڵ دەپۆشێت.
گەیلان لووقمان دوای عەلی شاخەوان، دووەم یاریزانی یانەی هەولێرە لەم مێرکاتۆیە بەشێوەیەکی فەرمی پەیوەندی بە یانەی مووسڵ دەکات، ئەمەش دوای ئەوەی مووسڵ یەکشەممەی رابردوو 21ـی حوزەیرانی 2026 گرێبەستی عەلی شاخەوانی راگەیاند.
گەیلان لووقمانی تەمەنی 27 ساڵان لە وەرزی 2025/2026ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق 20 یاریی بە درێسی هەولێر کرد، دوو گۆڵی کرد و پێنج گۆڵی دروستکرد.



