گرنگترینمۆندیالی 2026

پریڤیوی یاریی ئەفریقای باشوور V كۆریای باشوور؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە یاریی كۆتایی و گەڕی سێیەمی قۆناخی كۆمەڵەكان ئەفریقای باشوور و كۆریای باشوور رووبەڕووی یەک دەبنەوە.

وابڕیارە بەرەبەیانی سبەی پێنجشەممە كاتژمێر 04:00 بەكاتی هەولێر ئەفریقای باشوور و كۆریای باشوور لە یاریگای باكۆمەر لە مۆنتێری مەكسیک رووبەڕووی یەک ببنەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی سێیەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2026.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

ئەفریقای باشوور لە یاریی یەكەم بە دوو گۆڵی بێ وەڵام بەرامبەر مەكسیک شكستیهێنا و لە دووەم یاریی بە گۆڵێک لەگەڵ چیک یەكسان بوون.

بە كۆكردنەوەی یەک خاڵ لە ریزبەندی چوارەمی كۆمەڵەی یەكەم دێت.

لە بەرامبەردا كۆریای باشوور لە یاریی یەكەم بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە چیكی بردەوە و دووەم یارییش بە گۆڵێكی بێ وەڵام بەرامبەر مەكسیک شكستیهێنا.

بە كۆكردنەوەی سێ خاڵ لە ریزبەندی دووەمی كۆمەڵەی یەكەم دێت.

ریزبەندی كۆمەڵەی یەكەم لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

ئەفریقای باشوور بە تەواوی پێكهاتەكەیەوە رووبەڕووی كۆریای باشوور دەبنەوە.

كۆریای باشوور بە تەواوی پێكهاتەكەیانەوە رووبەڕووی ئەفریقای باشوور دەبنەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئەفریقای باشوور

ویلیامس

ماداو، ئۆكۆن، ماكانیا، مۆدیبا

سیتهۆل، مۆكۆینا

مۆرێمی، زوانی، ئاپۆلیس

فۆستەر

پێكهاتەی پێشبینیكراوی كۆریای باشوور

سیۆنگ گیو

هان بیۆم، كیم مین جای، گی هیۆک

مۆن هوان، كانگ ئین، ئین بیۆم، سیۆنگ هۆ، تای سیۆک

جای سونگ، هیونگ مین سۆن

بابەتی زیاتر

Back to top button