گرنگترینمۆندیالی 2026

پریڤیوی یاریی چیک V مەكسیک؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە یاریی كۆتایی و گەڕی سێیەمی قۆناخی كۆمەڵەكان چیک و مەكسیک رووبەڕووی یەک دەبنەوە.

وابڕیارە بەرەبەیانی سبەی پێنجشەممە كاتژمێر 04:00 بەكاتی هەولێر چیک و مەكسیک لە یاریگای ئازتێكا لە مەكسیكۆ سیتی مەكسیک رووبەڕووی یەک ببنەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی سێیەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2026.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

چیک یاریی یەكەم بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بە كۆریای باشوور شكستیهێنا و لە دووەم یاریی بە گۆڵێک لەگەڵ ئەفریقای باشوور یەكسان بوو.

بە كۆكردنەوەی یەک خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی كۆمەڵەی یەكەم دێت.

لە بەرامبەردا مەكسیک لە یاریی یەكەم بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە ئەفریقای باشووری بردەوە و لە دووەم یارییش بە گۆڵێكی بێ وەڵام شكستی بە كۆریای باشوور هێنا.

بە كۆكردنەوەی شەش خاڵ پێشەنگی كۆمەڵەی یەكەمی گرتووە و سەركەوتووە بۆ قۆناخی 32.

ریزبەندی كۆمەڵەی یەكەم لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

چیک بە تەواوی پێكهاتەكەیەوە رووبەڕووی مەكسیک دەبنەوە.

مەكسیک بە تەواوی پێكهاتەكەیانەوە رووبەڕووی چیک دەبنەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی چیک

كۆڤارز

هۆلیس، هارانارچ، كرایچی

سۆوفال، سۆوشیک، داریدا، سۆیكا

پرۆڤۆد، شوڵتز، شیک

پێكهاتەی پێشبینیكراوی مەكسیک

ئۆچۆا

رێیێس، ئالڤارێز، ڤاسكوێز، گالاردۆ

گوتیرێز، لیرا، فیدالگۆ

ئالڤارداو، خیمینێز، كوینۆنێس

بابەتی زیاتر

Back to top button