ڕیکۆردێکی نەرێنی مێژوویی بۆ ئینگلتەرا لە جامی جیهانی

ئاستی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە یاری بەرامبەر غانا ترسی لە دڵی هاندەران و میدیاکانی ئەو وڵاتەدا دروست کردووە و ریکۆردێکی نەرێنیشی تۆمارکرد.
سێ شێرەکە سەرەڕای کۆنترۆڵکردنی تەواوی یاریگا، نەیانتوانی هیچ گۆڵێک تۆمار بکەن. ئینگلتەرا ڕێژەی ٧٩٪ی تۆپییان بەدەستەوە بوو، کە ئەمەش بەرزترین ڕێژەی کۆنترۆڵکردنە لە ٦٠ ساڵی ڕابردووی مۆندیالدا بۆ تیمێک کە لە کۆتاییدا نەتوانێت گۆڵ بکات.
ئەم ئەنجامە بێ گۆڵە، کۆتایی بە زنجیرەیەکی زێڕینی ئینگلتەرا هێنا کە پێکهاتبوو لە ١٢ بردنەوەی یەک لەدوای یەک لە یارییە فەرمییەکاندا. هەروەها ئەمە ١٣هەمین یەکسانبوونی بێ گۆڵی ئینگلتەرایە لە مێژووی بەشداریکردنیاندا لە مۆندیال، کە ئەمەش ڕیکۆردێکی پێوانەییە لەسەر ئاستی جیهان و دووهەم بەڕازیلە بە تەنها ٩ جار.
شیکەرەوە وەرزشییەکان پێیان وایە کە ئەم ئامارانە پرسیارێکی گەورە لەسەر کارایی هێڵی هێرشبەری تیمەکەی تۆماس توخێل دروست دەکات لە باری یاریکردن بەرامبەر تیمێک کە هێڵی بەرگری بەهێز بێت.
ئینگلتەرا لەگەڵ ئەوەشدا لە دۆخێکی خراپدا نیە و یاری سێهەمی بەرامبەر پەنەمایە کە چاوەڕواندەکرێت بتوانێت بە ئاسانی لێیبباتەوە و پێشەنگی کۆمەڵەکەی مسۆگەربکات.



