گرنگترین
فەرمی؛ نەورۆز گواستنەوەی ئەستێرەیەکی راگەیاند

یاریگا –
نەورۆز گواستنەوەی كاپتنی ههڵبژاردهی مۆزهمبیق، ئێدمیلسۆن دۆڤی راگەیاند.
یانەی نەورۆز بە فەرمی گرێبەستکردنی لەگەڵ ئێدمیلسۆن دۆڤ، کاپتنی هەڵبژاردەی مۆزەمبیقی راگەیاند.
ئێدمیلسۆن دۆڤ، تەمەنی 31 ساڵە و لە هێڵی بەرگری یاریی دەکات، وەرزی رابردوو لەگەڵ قوە جوییە توانی نازناوی خولی ئەستێرەکانی عێراق بباتەوە.
دەستەی کارگێڕیی یانەی نەورۆز بەردەوامە لە بەهێزکردنی ریزەکانی بۆ ئەوەی لەم وەرزەدا کێبڕکێیەکی بەهێز بکات و ئەنجامی باشتر بەدەستبهێنێت، واژۆکردنی ئەم گرێبەستەش پەیامێکی روونە بۆ رکابەرەکانیان کە نەورۆز بە ئامانجێکی گەورەوە دێتە نێو پاڵەوانێتییەکەوە.
نوێدەکرێتەوە..