گرنگترینمۆندیالی 2026

دیشامپ بەهۆی کۆچی دوایی دایکییەوە کەمپی فەرەنسا جێدەهێڵێت

ئامادەی یارییەکەی نەرویج نابێت

Yariga App

یاریگا –

فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەرەنسا بە فەرمی رایگەیاند کە دیدیێ دیشامپ، راهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا، دایکی کۆچی دوایی کردووە.

بەهۆی ئەم رووداوە دڵتەزێنەوە، دیشامپ بڕیاریدا کەمپی هەڵبژاردەکەی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جێبهێڵێت بۆ ئەوەی لە نزیکەوە لەگەڵ خێزانەکەی بێت و بەشداریی لە مەراسیمی پرسەی دایکیدا بکات. بەم هۆیەوە، ناوبراو ناتوانێت رۆژی هەینی لەسەر کورسی یەدەک ئامادە بێت بۆ سەرپەرشتیکردنی دوایین یاریی قۆناخی کۆمەڵەکان بەرامبەر هەڵبژاردەی نەرویج.

بە رێککەوتن لەگەڵ فیلیپ دیالۆ، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەرەنسا، دیشامپ بەرپرسیارێتییەکەی رادەستی ‘گای ستیفان’ـی یاریدەدەری کردووە بۆ ئەوەی تاوەکوو کاتی گەڕانەوەی، سەرپەرشتی و سەرکردایەتی تیپەکە بکات.

تەواوی یاریزانان و ستافی هەڵبژاردەی فەرەنسا بەم هەواڵە خەمبارن و هاوسۆزی خۆیان بۆ دیشامپ و خێزانەکەی دەربڕیوە.

Back to top button