ئەنجامی کۆتایی؛ پۆرتوگال بە سەرکردایەتی رۆناڵدۆ لە ئوزبەکستانی بردەوە و یەکەم سێ خاڵی بەدەستهێنا
پۆرتوگال ئوزبەکاستانی گۆڵباران کرد

یاریگا –
لە یەکێک لە یارییەکانی مۆندیالی 2026 هەڵبژاردەی پۆرتوگال و ئوزبەکستان رووبەڕووی یەکتر بوونەوە و یارییەکە بە بردنەوەی پۆرتوگال کۆتاییهات.
لە یارییەکانی گەڕی دووەمی کۆمەڵەی یازدەیەم هەردوو هەڵبژاردەی پۆرتوگال و ئوزبەکستان لە یارییەکی گرنگدا رووبەڕووی یەکتر بوونەوە و یارییەکە بە ئەنجامی پێنج گۆڵی بێوەڵام لە بەرژەوەندی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و هاوڕێکانی کۆتاییهات.
گۆڵەکانی پۆرتوگال لەلایەن رۆناڵدۆ دوو گۆڵ، نونو مێندێش، رافایێل لیاو کران، گۆڵێکیش خوسانوڤ بەهەڵە لە خۆیانی کرد.
پۆرتوگال و ئوزبەکستان هاوشانی کۆڵۆمبیا و کۆنگۆی دیموکرات دەکەونە کۆمەڵەی K.
بەو ئەنجامە پۆرتوگال بە چوار خاڵ دێتە پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەی و ئوزبەکستان خاوەنی هیچ خاڵێک نییە و لە پلەی چوارەم دێت.
لە یاریی داهاتوو پۆرتوگال بەرامبەر کۆڵۆمبیا یاریی دەکات، ئوزبەکستان رووبەڕووی کۆنگۆی دیموکرات دەبێتەوە.



