گرنگترینمۆندیالی 2026

پریڤیوی یاریی ئینگلتەرا V گانا؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە یارییەكی دیكەی گەڕی دووەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2026 هەڵبژاردەی ئینگلتەرا رووبەڕووی هەڵبژاردەی گانا دەبێتەوە.

وابڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر 23:00 بەكاتی هەولێر هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و هەڵبژاردەی گانا لە یاریگای جیڵێت لە فۆكسبۆرۆی ئەمریكا رووبەڕووی یەک ببنەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی دووەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2026.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

هەڵبژاردەی سێ شێرەكان یاریی رابردووی بە ئەنجامێكی گەورە و بە چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە كرواتیای بردەوە.

لە بەرامبەردا هەڵبژاردەی گانا لە یاریی رابردوو رووبەڕووی پەنەما بوویەوە و بە گۆڵێكی بێ وەڵام یارییەكەی لێبردەوە.

ئینگلتەرا بە كۆكردنەوەی سێ خاڵ پێشەنگی ریزبەندی و گاناش بە سێ خاڵ لە پلەی دووەمی كۆمەڵەی دوازدەیەم دێن.

ریزبەندی كۆمەڵەی دوازدەیەم لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

ئینگلتەرا بە تەواوی پێكهاتەكەیانەوە رووبەڕووی گانا دەبنەوە.

گانا بە تەواوی یاریزانەكانییەوە رووبەڕووی ئینگلتەرا دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئینگلتەرا

پیكفۆرد

جەیمس، كۆنسا، ستۆنس، ئۆرایلی

ئەندێرسن، رایس

مادویكێ، بێڵینگهام، گۆردن

هاری كەین

پێكهاتەی پێشبینیكراوی گانا

زیگی

سێیدۆ، ئادجێتی، ئۆپۆكۆ، مێنسا

ئۆوسو، سیبۆ

ئیناكی ویلیامس، جۆردان ئایو،عەبدول فاتاو

ئانتوان سێمێنیۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button