مانچێستەر یونایتد دان بە شکستی خۆیدا دەنێت
ناوەڕاستکارێکی دیکە بەڕێدەکات

یاریگا –
مانچێستەر یونایتد بڕیاریداوە دەستبەرداری مانوێل ئوگارتی، ناوەڕاستکاری ئوروگوایی ببێت.
رۆژنامەی سەن بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر یونایتد ئامادەکاری کردووە لەم هاوینە دەستبەرداری مانوێل ئوگارتی، ناوەڕاستکای ئوروگوایی ببێت و شەیتانە سوورەکان دانیان بە شکستهێنانی ئەو یاریزانە لەگەڵ یانەکەدا ناوە.
ئەو ناوەڕاستکارە ئوروگواییە کە ئێستا لەگەڵ هەڵبژاردەکەی بەشداریی مۆندیالی 2026 دەکات، لە هاوینی 2024 پاریس سانجێرمانی جێهێشت و بە 50 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتد کرد، بەڵام لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکە ئاستێکی باشی پێشکەش نەکردووە و متمانەی یانەکەی لەدەستداوە.
ئوگارتی لە وەرزی رابردووی پرێمەرلیگ تەنیا هەشت یاریی بەشێوەی سەرەکی یاریی کرد، لە نیوەی دووەمی وەرزەکە کۆبی مەینوو و کارلۆس کاسیمێرۆ بوونە دوو ناوەڕاستکارە دڵخوازەکەی مایکڵ کاریک و ئۆگارتی پشتگوێخرا.
مانچێستەر یونایتد بڕیاریداوە هێڵی ناوەڕاستی نوێبکاتەوە، کاسیمێرۆ بەفەرمی ماڵئاوایی لە یانەکە کردووە و پەیوەندی بە ئینتەر مەیامی دەکات، ئوگارتیش دەبێتە بەشێک لە گۆڕانکارییەکان و لەم هاوینە بەڕێدەکرێت.



