گرنگترینمۆندیالی 2026
ئەنجامی کۆتایی؛ نەرویج بە سەرکردایەتی هاڵاند لە سێنیگالی بردەوە و بۆ قۆناخی داهاتوو سەرکەوت
نەرویج دووەم بردنەوەی بەدەستهێنا

یاریگا –
لە یەکێک لە یارییەکانی مۆندیالی 2026 هەڵبژاردەی نەرویج و سێنیگال رووبەڕووی یەکتر بوونەوە و یارییەکە بە بە بردنەوەی ڤایکینگەکانی نەرویج کۆتاییهات.
لە یارییەکانی گەڕی دووەمی کۆمەڵەی نۆیەم هەردوو هەڵبژاردەی نەرویج و سێنیگال لە یارییەکی گرنگدا رووبەڕووی یەکتر بوونەوە و یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵی بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە بەرژەوەندی هاڵاند و هاوڕێکانی کۆتاییهات.
گۆڵەکانی نەرویج لەلایەن ئێرێنگ هاڵاند دوو گۆڵ و گۆڵێک لەلایەن مارکوس پێدێرسن، کران، ئیسماعیلا سار دوو گۆڵەکەی سێنیگالی کرد.

نەرویج و سێنیگال هاوشانی فەرەنسا و عێراق دەکەونە کۆمەڵەی I.
بەو ئەنجامە نەرویج بە شەش خاڵ دێتە پلەی دووەمی کۆمەڵەکەی و سێنیگال خاوەنی هیچ خاڵێک نییە و لە پلەی سێیەم دێت.
لە یاریی داهاتوو نەرویج بەرامبەر فەرەنسا یاریی دەکات، سێنیگال رووبەڕووی عێراق دەبێتەوە.



