گرنگترینمۆندیالی 2026
ئەنجامی کۆتایی؛ فەرەنسا لە عێراقی بردەوە و بۆ قۆناخی داهاتوو سەرکەوت
فەرەنسا سێ خاڵی دیکەی بەدەستهێنا

یاریگا –
لە یەکێک لە یارییەکانی مۆندیالی 2026 هەڵبژاردەی فەرەنسا و عێراق رووبەڕووی یەکتر بوونەوە و یارییەکە بە بە بردنەوەی کەڵەشێرەکانی فەرەنسا کۆتاییهات.
لە یارییەکانی گەڕی دووەمی کۆمەڵەی نۆیەم هەردوو هەڵبژاردەی فەرەنسا و عێراق لە یارییەکی گرنگدا رووبەڕووی یەکتر بوونەوە و یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام لە بەرژەوەندی فەرەنسییەکان کۆتاییهات.
گۆڵەکانی فەرەنسا لەلایەن کیلیان ئێمباپێ دوو گۆڵ و عوسمان دێمبێلێ گۆڵێک، کران.

فەرەنسا و عێراق هاوشانی نەرویج و سێنیگال دەکەونە کۆمەڵەی I.
بەو ئەنجامە فەرەنسا بە شەش خاڵ دێتە پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەی و عێراقیش خاوەنی هیچ خاڵێک نییە و لە پلەی چوارەم دێت.
لە یاریی داهاتوو فەرەنسا بەرامبەر نەرویج یاریی دەکات، عێراقیش رووبەڕووی سێنیگال دەبێتەوە.