گرنگترینمۆندیالی 2026
فەرمی؛ مێسی ریکۆردە مەحاڵەکەی مێژووی مۆندیالی شکاند

یاریگا –
لیۆنێل مێسی لە دووەم یاریی خۆیدا لە مۆندیالی 2026 توانی ریکۆردە مێژووییەکەی میرۆسڵاڤ کلۆزە بشکێنێت.
لیۆ لە یەکەم یارییدا بەرامبەر جەزائیر هاتریکی تۆمارکرد و ژمارەی گۆڵەکانی لە مێژووی مۆندیالدا لەگەڵ کلۆزە یەکسانکردەوە و بووە خاوەنی 16 گۆڵ.
ئەمشەو بەرامبەر نەمسا، ئەگەرچی لێدانێکی سزای لەدەستدا، بەڵام کاپتنی ئەرجەنتینیەکان کۆڵی نەدا و لە خولەکی 38 تۆڕیی تیمە ئەوروپیەکەی هەژاند.
دیمەنی لە دەستدانی لێدانە سزاکە:
بەوەش ژمارەکەی بەرزکردەوە بۆ 17 و بەفەرمی پێش هێرشبەرە ئەڵمانیەکەی دایەوە.



