
یاریگا –
یانەی لایپزیگی ئەڵمانی مارتن دێمیكێلێسی ئەرجەنتینی وەكوو راهێنەری نوێی یانەكەی دەستنیشانكرد.
¡Bienvenido, Micho! 👋
RB Leipzig hat Martín #Demichelis als neuen Cheftrainer verpflichtet. Der 45-jährige Argentinier unterschreibt bei den Roten Bullen einen Vertrag bis zum 30. Juni 2028.
🔗 https://t.co/4NOFBsnhA5 pic.twitter.com/drSYk23BZ5
— RB Leipzig (@RBLeipzig) June 22, 2026
هەژماری فەرمی لایپزیگ رایگەیاند مارتن دێمیكێلێس پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانەكەیان وەردەگرێت.
دێمیكێلێسی ئەرجەنتینی بە گرێبەستێک بۆ ماوەی دوو ساڵ و تاوەكوو 2028 پۆستی راهێنەرایەتیكردنی لایپزیگ وەردەگرێت.
راهێنەرە ئەرجەنتینییەكە لە مانگی 2ـی ئەمساڵدا پۆستی راهێنەرایەتیكردنی مایۆركای وەرگرت و 12 یاریی راهێنەرایەتی یانە ئیسپانییەكەی كردووە لە پێنج یاریی براوە بوون سێ یاریی یەكسان بوون و چوار یارییش دۆڕاون.
راهێنەرە 45 ساڵانەكە پێشتر راهێنەرایەتی مالاگا، لاوانی بایرن میونشن، ریڤەر پلەیت، مۆنتێری و مایۆركای كردووە.



