ئیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ریال مەدرید چارەنووسی نیکۆ پاز یەکلایی دەکاتەوە

چاویان لە پارەیەکی خەیاڵییە

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید بۆ یەکلاییکردنەوەی چارەنووسی نیکۆ پاز، ئەم هەفتەیە لەگەڵ کۆمۆ کۆدەبێتەوە.

نیکۆ پاز، ناوەڕاستکاری ئەرجەنتینی لە ئەکادیمیای ریال مەدرید پێگەیشتووە و هاوینی 2024 بە 6 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە کۆمۆ کرد.

بەگوێرەی مەرجێکی گرێبەستەکە ریال مەدرید دەتوانێت تاوەکوو 30ـی حوزەیرانی 2026 بە بڕی 8 ملیۆن پاوەند جارێکی دیکە نیکۆ پاز بگەڕێنێتەوە یانەکەی.

بەگوێرەی زانیارییەکانی جیانلوکا دی مارزیۆ، رۆژنامەنووسی سکای ئیتاڵیا، ریال مەدرید دەیەوێت ئەو مەرجە بەکاربهێنێت بۆ دووبارە فرۆشتنەوەی یاریزانەکە بە نرخێکی زۆر، کە نیکۆ بەهۆی ئاستە بەرزەکەی سەرنجی یانە گەورەکانی راکێشاوە.

ریال مەدرید دەیەوێت نیکۆ پاز بگەڕێنێتەوە و جارێکی دیکە بە 60 ملیۆن یۆرۆ بە کۆمۆی بفرۆشێت، هەروەها مەرجێک لە گرێبەستەکە زیاد بکات کە لە داهاتوودا بتوانێت بە 80 ملیۆن یۆرۆ نیکۆ بگەڕێنێتەوە ریزەکانی.

بەڵام کۆمۆ بەو رێککەوتنە رازی نییە و نایانەوێت بڕە پارەیەکی زۆر لە گواستنەوەی خەرج بکەن، چونکە ئەوان پێیان وابوو ریال مەدرید رێگە دەدات یاریزانەکە بۆ وەرزێکی دیکە لە کۆمۆ بمێنێتەوە و ریال مەدرید لە هاوینی 2027 مەرجی کڕینەوەی چالاک بکات.

نیکۆ پاز حەزدەکات بۆ وەرزێکی دیکە لە کۆمۆ بمێنێتەوە، یانەە ئیتاڵییەکەش هیوادارە لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ریال مەدرید ئەو یانەیە رازی بکات رێگە بدەن پاز بۆ وەرزێکی دیکە یاریی بۆ کۆمۆ بکات.

ریال مەدرید ئەگەر لەم هاوینە مەرجی کڕینەوەی ناوەڕاستکارە 21 ساڵانییەکە کارا نەکات ئەوا لە هاوینی 2027 کۆتا دەرفەتی لەبەردەستدا دەبێت و دەتوانێت بە 10 ملیۆن پاوەند بیگەڕێنێتەوە.

ریال مەدرید بڕیارەکەی دوادەخات؛ خەونی ئینتەر بۆ بەدەستهێنانی نیکۆ پاز نوێ دەبێتەوە

 

بابەتی زیاتر

Back to top button