گرنگترین

فەرمی؛ یاریزانێکی ناودار یانەی هەولێری جێهێشت

Yariga App

یاریگا –

عەلی شاخەوان بەفەرمی یانەی هەولێری جێهێشت و پەیوەندی بە یانەی مووسڵ کرد.

یانەی مووسڵ بەفەرمی گواستنەوەی عەلی شاخەوان، ناوەڕاستکاری یانەی هەولێری راگەیاند.

تۆڕی وەرزشیی یاریگا وەکوو یەکەم سەرچاوە رایگەیاند، عەلی شاخەوەن لەگەڵ یانەی مووسڵ گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی، گرێبەستەکەی لەگەڵ مووسڵ واژۆ کردووە و تەنیا راگەیاندنی فەرمی ماوە.

هەردوو یانەی مووسڵ و زاخۆ ئۆفەری فەرمییان پێشکەشی عەلی شاخەوان کردبوو، یانەی هەولێریش هەوڵی هێشتنەوەی یاریزانەکەی دەدا، بەڵام ئەو یاریزانە بڕیاریدا پەیوەندی بە یانەی مووسڵ بکات.

عەلی شاخەوان هاوینی 2024 یانەی هەولێری جێهێشت و پەیوەندی بە یانەی قوە جەوییە کرد، بەڵام لە هاوینی 2025 قوە جەوییەی جێهێشت و گەڕایەوە یانەی هەولێر.

عەلی شاخەوان لە وەرزی 2025/2026ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق 28 یاریی بۆ هەولێرد کرد، دوو گۆڵی کرد و سێ گۆڵی دروستکرد.

تەواو؛ ئەستێرەیەکی دیکە یانەی هەولێر جێدەهێڵێت

 

 

 

Back to top button