گرنگترینمۆندیالمۆندیالی 2026

پەیکەرە مێژووییەکەی مێسی؛ تۆمارێکی نوێی جیهانیی بۆ ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە

کێشەکەی 70 تۆنە

Yariga App

یاریگا –

تۆمارێکی نوێی جیهانیی دەوری مێسی دەدات، کە ئەویش پەیکەرێکە. رەنگە سەرسوڕهێنەر دیاربێت، بەڵام پەیکەرێکی گەورەی 26 مەتری کە بۆ کاپتنی ئەرجەنتین تەرخانکراوە، پەردەی لەسەر لادرا. ئەم پەیکەرە پێش ئەو پەیکەرە دەکەوێت کە لە هیندستانە و بەرزییەکەی 21 مەترە.

هونەرمەندی نێوخۆیی ئاڵدۆ بێرۆیسا سەرپەرشتیی پڕۆژەکەی کردووە، کە لە تەنیشت رێگای نیشتمانیی 22 و مانوێل ساڤیۆ، لە نزیک کیلۆمەتری 1,332 جێگیرکراوە، کە یەکێکە لە رێگا سەرەکییەکانی چوونە ناوچەکە. پەیکەرەکە مێسی نیشان دەدات کە درێسی تیمی نیشتمانیی ئەرجەنتینی پۆشیوە و جامی جیهانی (مۆندیال)ی بەرزکردووەتەوە کە لە مۆندیالی 2022 لە قەتەر بەدەستی هێنا.


پەیکەرەکە بە چوارچێوەیەکی پۆڵایین و رواڵەتێکی کۆنکرێتی دروستکراوە، ئەمەش دەیکاتە گەورەترین شێوەی بەرجەستەکراوی مێسی لە جیهاندا. کێشەکەی 70 تۆنە. یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی پەردەلادان لەسەر ئەم پەیکەرە، پەرەپێدانی گەشتوگوزار بوو لە پارێزگای نێوکن، بۆ هاندانی هاندەرانی مێسی تاوەکوو سەردانی ناوچەکە بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button