ئیلۆی رووم؛ دیوارێک لەبەردەم ئیکوادۆر
رووم مێژووی بۆ خۆی و وڵاتە بچووکەکەی نووسییەوە

یاریگا –
لە شەوێکی مێژووییدا بۆ مۆندیالی 2026، گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی کوراساو، ئیلۆی رووم، نمایشێکی ئەفسانەیی پێشکەش کرد و یەکەم خاڵی مێژوویی لە مۆندیال بۆ وڵاتەکەی بەدەستهێنا.
ئیلۆی رووم، کە تەمەنی 37 ساڵە، بەرامبەر ئیکوادۆر 15 سەیڤی یەکلاییکەرەوەی کرد، ئەم ژمارەیەش وای لێکردووە بچێتە پێشەنگی ئەو گۆڵپارێزانەی کە زۆرترین تۆپیان لە یارییەکی 90 خولەکیدا گەڕاندووەتەوە.
بەگوێرەی پێگەی ئۆپتا، رووم ئێستا هاوتای ژمارە پێوانەیییەکەی تیم هاواردی ئەمریکی بووەتەوە، کە لە مۆندیالی 2014 بەرامبەر بەلجیکا هەمان ئاستی پێشکەش کردبوو.
15 – Curaçao’s Eloy Room recorded 15 saves against Ecuador, the most on record (since 1966) by any goalkeeper in a FIFA World Cup match that did not feature extra-time.
Wave. pic.twitter.com/2Cm1qFGMha
— OptaJoe (@OptaJoe) June 21, 2026
پێش دەستپێکردنی یارییەکە، رووم 100 هەزار فۆڵۆوەرزی لە ئینستاگرام هەبوو، بەڵام ئەم ئاستە بەرزەی وای کرد فۆڵۆوەرەکانی بۆ سەرووی 500 هەزار کەس بەرزببێتەوە.
رووم تەنیا گۆڵپارێزێکی ئاسایی نییە، بەڵکوو خاوەنی ئەزموونێکی دەوڵەمەندە، پێشتر یاری بۆ یانەی ئایندهۆڤن و ڤیتێسەی هۆڵەندی کردووە، هەروەها لە خولی ئەمریکاش یەکێک بووە لە دیارترینەکان.



