
یاریگا –
لە یەکێک لە یارییەکانی مۆندیالی 2026 هەڵبژاردەی ئێکوادۆر و کوراساو رووبەڕووی یەکتر بوونەوە و یارییەکە بە یەکسانبوون کۆتاییهات.
لە یارییەکانی گەڕی دووەمی کۆمەڵەی پێنجەم هەردوو هەڵبژاردەی ئێکوادۆر و کوراساو لە یارییەکی گرنگدا رووبەڕووی یەکتر بوونەوە و یارییەکە بە سپێتی و بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.
هەڵبژاردەی ئێکوادۆر لە یارییەکە باڵادەستی خۆی پێشاندا و چەندین دەرفەتی گەورەی گۆڵکردنیان رەخساند بەڵام ئێلی رووم، گۆڵپارێزی کوراساو وەکوو دیوارێکی پۆڵایین بەرپەچی سەرجەم هێرشەکانی دەدایەوە و 15 سەیڤی کرد.

بەو ئەنجامەش هەردوو هەڵبژاردەکە لە دوو یارییدا تەنیا خاوەنی خاڵێکن.
ئێکوادۆر و کوراساو هاوشانی ئەڵمانیا و کۆتدیڤوار دەکەونە کۆمەڵەی E.
ئێکوادۆر لە پلەی سێیەم دێت و کوراساویش لە پلەی چوارەمە.
لە یاریی داهاتوو ئێکوادۆر بەرامبەر ئەڵمانیا یاریی دەکات، کوراساو رووبەڕووی کۆتڤدیڤوار دەبێتەوە.



