ئەگەری راگرتنی یارییەکە هەیە؛ مەترسیی رەشەبا و هەورەبرووسکە لەسەر یارییەکەی عێراق و فەرەنسا
کەشوهەوای ئەمریکا یاریی داهاتووی شێرەکانی رافیدەین دەشێوێنێت

یاریگا –
یەکێک لە گەورەترین ترسەکانی رێکخەرانی مۆندیالی 2026 لە ئەمریکا خەریکە دەبێتە راستی و پێشبینی دەکرێت خراپیی کەشوهەوا کاریگەرییەکی گەورە لەسەر یاریی نێوان هەڵبژاردەی عێراق و فەرەنسا دروست بکات.
بڕیارە رۆژی سێشەممە، کاتژمێر 12ـی شەو بە کاتی هەولێر، هەڵبژاردەی عێراق لە دووەم یاریی خۆیدا لە قۆناخی کۆمەڵەکان رووبەڕووی فەرەنسا ببێتەوە.
رۆژنامەی لیکیپ بڵاویکردووەتەوە، پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکەن کە لە کاتی یارییەکەدا لە شاری فیلادێلفیا، شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین و هەورەبرووسکە ناوچەکە دەگرێتەوە.
Le deuxième match de l’équipe de France, ce lundi à Philadelphie (23 heures), contre l’Irak, pourrait se jouer sous des intempéries. Un protocole prévoit des interruptions en cas d’orage.
➡️ https://t.co/kqn4bY4qgy pic.twitter.com/XETcj1Cw03
— L’Équipe (@lequipe) June 20, 2026
بەگوێرەی پڕۆتۆکۆڵە زۆر توندەکانی ئەمریکا بۆ کاتی دروستبوونی رەشەبا و هەورەبرووسکە لە نزیک یاریگاکان، ئەگەرێکی زۆر هەیە یارییەکە بۆ ماوەیەکی کاتی رابگیرێت بۆ پاراستنی سەلامەتیی یاریزانان و هاندەران.
ئەمە پێشینەی هەیە لە ئەمریکا؛ لە جامی جیهانیی یانەکان کە لە هاوینی ساڵی 2025 لەو وڵاتە بەڕێوەچوو، یاریی قۆناخی 16 لە نێوان هەردوو یانەی چێڵسی و بێنفیلا بەهۆی هەورەبرووسکەوە بۆ ماوەی نزیکەی دوو کاتژمێر راگیرا و بەمەش کاتی یارییەکە لە فیکەی سەرەتاوە تاوەکوو فیکەی کۆتایی 4 کاتژمێر و 38 خولەکی خایاند.



