بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقکوردستانگرنگترینیاریگا

تایبەت بە یاریگا؛ گازی باکوور راهێنەری نوێی دەستنیشانکرد

Yariga App

یاریگا-

یانەی گازی باکوور، کە بۆ یەکەم جار لە مێژووی خۆیدا سەرکەوت بۆ خولی ئەستێرەکانی عێراق دەستەی راهێنەرانی سوڕی بۆ بەرێوەبردنی تیپەکە دەستنیشانکردووە.

تۆڕی وەرزشیی یاریگا زانیوویەەتی، یانەی گازی باکوور لەسەر هەموو مەرجەکان لەگەڵ راهێنەری سوری، رافت محەمەد رێکەوتووە و تەنیا راگەیاندنی فەرمی ماوە.

رافت محەمەد بریاری داوە دەستەی راهێنەران دەستنیشان بکات، کە پێکهاتووە لە محەمەد عەبدوڵڵا یوسف یاریدەدەری راهێنەر و  هاشم خالد کوردئۆغلی راهێنەری لێهاتووی جەستەیی و مجد محەمەد ئیسماعیل شیکەرەوە، کە هەرهەموویان خاوەن رەگەزنامەی سوریان.

بەپێی زانیارییەکانی تۆری وەرزشیی یاریگا گۆڵپارێزی ناوداری ئوردن عامر شفیع وەکو راهێنەری گۆڵپارێزان لەنێو ستافەکەی دابوو، بەڵام گفتوگۆیەکان شکستی هێنا بەهۆی داواکاری زۆری راهێنەرەکە وا بڕیارە راهێنەر رافت محەمەد راهێنەرێکی دیکەی گۆڵپارێزان دەستنیشان بکات.

رافت محەمەد لە دایکبووی 1977 و پێشتر راهێنەری یانەکانی تشرین، جەیش، وەحدە، عەهدی لوبنانی، فەیسەڵی ئوردنی و راهێنەری هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی سوریا بووە.

گرنگترین دەستکەوتەکانی لە ساڵی 2024 لەگەڵ یانەی عەهدی لوبنانی گەیشتە یاری کۆتایی جامی یەکێتی ئاسیا و پلەی دووەمی بەدەستهێنا.

Back to top button