
یاریگا –
لە یەکێک لە یارییەکانی مۆندیالی 2026 هەڵبژاردەی هۆڵەندا و سوید رووبەڕووی یەکتر بوونەوە و یارییەکە لە بە بەرژەوەندی ئاشەهەواییەکانی هۆڵەندا کۆتاییهات.
لە یارییەکانی گەڕی دووەمی کۆمەڵەی سێیەم هەردوو هەڵبژاردەی هۆڵەندا و سوید لە یارییەکی گرنگدا رووبەڕووی یەکتر بوونەوە و یارییەکە بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بە سەرکەوتنی هۆڵەندس کۆتاییهات.
بەو ئەنجامەش هۆڵەندا پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەی گرت.
هۆڵەندا و سوید هاوشانی ژاپۆن و توونس دەکەونە کۆمەڵەی F.
هۆڵەندا بە چوار خاڵ لە پێشەنگی کۆمەڵەکەی دێت و سوید بە سێ خاڵ لە پلەی دووەم دێت.
لە یاریی داهاتوو هۆڵەندا بەرامبەر توونس یاریی دەکات، سوید رووبەڕووی ژاپۆن دەبێتەوە.



