پریڤیوی یاریی ئێكوادۆر V كوراساو؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
لە یارییەكی دیكەی گەڕی دووەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی ئێكوادۆر و كوراساو رووبەڕووی یەک دەبنەوە.
وابڕیارە بەرەبەیانی سبەی یەكشەممە كاتژمێر 03:00 بەكاتی هەولێر ئێكوادۆر و كوراساو لە یاریگای ئارۆهێد لە كانساس سیتی ئەمریكا رووبەڕوو ببنەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی دووەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2026.
پڕۆفایلی یاریی

ئێكوادۆر لە یاریی یەكەم رووبەڕووی كۆتدیڤوار بوویەوە و بە گۆڵێكێ بێ وەڵام شكستیهێنا.
كوراساو لە یاریی یەكەم بەرامبەر ئەڵمانیا یاریی كرد و بە حەفت گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک شكستیهێنا.
هەردوو هەڵبژاردە بە بێ خاڵ ریزبەندی سێیەم و چوارەمی كۆمەڵەی پێنجەمیان گرتووە.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ئێكوادۆر بە تەواوی یاریزانەكانیەوە رووبەڕووی كوراساو دەبێتەوە.
كوراساو بە تەواوی پێكهاتەكەیانەوە بەرامبەر ئێكوادۆر یاریی دەكەن.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئێكوادۆر
گالیندێز
ئێستوپینان، ئۆردۆنێز، ویلیام پاچۆ، هێنكاپێ
كایسیدۆ، ڤیت
یێبۆوا، پلاتا، رامیرێز
ڤالێنسیا
پێكهاتەی پێشبینیكراوی كوراساو
رووم
سامبۆ، گاری، ئۆبیسپۆ، فلۆرانۆس
باكونا، كۆمێنێنسیا، نۆڵسن
چۆنگ، لۆكادیا، ئانتۆنیسێ



