
یاریگا –
مەترسییەکی گەورە لە دەوری ناوەڕاستکاری پێشووی ریال مەدرید و راهێنەری ئێستا، فێرناندۆ گاگۆ، دوای سەرکەوتنەکەی یانەی یونیڤێرسیداد دی چیلی بەسەر هیگینزدا دروستبوو.
فێرناندۆ گاگۆ لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانیی دوای یارییەکەدا قسەی بۆ پەیامنێران دەکرد، کاتێک لە دوای پرسیارێکی رۆژنامەنووسێکەوە، لەپڕ نیشانەکانی ئازاری پێوە دیار بوو. دوای خواردنەوەی قومێک ئاو، لەپڕ ژوورەکەی جێهێشت. بەگوێرەی سەرچاوەکان ئەم راهێنەرە 40 ساڵانە تووشی جەڵتەی دڵ بووە و دواتر گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، کە تێیدا لە ماوەی کاتژمێرەکانی سەرەتای بەیانی رۆژی هەینیدا نەشتەرگەریی بۆ کراوە.
یانەی یونیڤێرسیداد دی چیلی دواتر بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و پێشهاتێکی ئەرێنی لەسەر دۆخی راهێنەرەکە بڵاوکردەوە:
رایدەگەیەنین کە راهێنەری سەرەکیمان، فێرناندۆ گاگۆ، بەنێو زنجیرەیەک پشکنینی دڵ و لوولەکانی خوێندا تێدەپەڕێت و ئەمڕۆ سەرکردایەتی راهێنانەکان ناکات. فێرناندۆ گاگۆ لە دۆخێکی باشدایە و لەلایەن ستافی پزیشکیمانەوە یاوەریی دەکرێت.
یانەکە ئاماژەی بەوەش کرد کە لەژێر چاودێریی پزیشکیدا لە پڕۆسەی چاک بوونەوەیە و لە دۆخێکی جێگیردایە.
Fernando Gago fue internado y se realizó una serie de exámenes cardiovasculares: en la conferencia tras el triunfo de Universidad de Chile ante O’Higgins ya evidenciaba molestias 🚨 pic.twitter.com/xpmgOszFBF
— Bolavip Chile (@Bolavipcl) June 19, 2026
