پریڤیوی یاریی هۆڵەندا V سوید؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
لە یارییەكی دیكەی گەڕی دووەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی هۆڵەندا و سوید رووبەڕووی یەک دەبنەوە.
وابڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 20:00 بەكاتی هەولێر هۆڵەندا و سوید لە یاریگای ئێن ئەر جی لە هیوستنی ئەمریكا رووبەڕوو ببنەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی دووەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2026.
پڕۆفایلی یاریی

هۆڵەندا لە یاریی یەكەم رووبەڕووی ژاپۆن بوویەوە و یارییەكەش بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا بە یەكسان بوون كۆتاییهات.
لە بەرامبەردا سوید رووبەڕووی توونس بوویەوە و بە ئەنجامێكی گەورە و بە پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک یارییەكەی لێبردەوە.
سوید بە كۆكردنەوەی سێ خاڵ پێشەنگی ریزبەندی كۆمەڵەی شەشەمی گرتووە و هۆڵەنداش بە خاڵێک لە پلەی سێیەمە.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
هۆڵەندا بە تەواوی یاریزانەكانیەوە رووبەڕووی سوید دەبێتەوە.
سوید بە تەواوی پێكهاتەكەیانەوە بەرامبەر هۆڵەندا یاریی دەكەن.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی هۆڵەندا
ڤێربروخن
دومفرێس، هیكی، ڤان دایک، ڤان دی فێن
رێندێرس، خراڤنبێرخ، دی یۆنگ
سەمەرڤیڵ، مالن، خاكپۆ
پێكهاتەی پێشبینیكراوی سوید
نۆردفێڵد
لاگێربیلكێ, هێین, لیندێڵۆف
سڤێنسن, ئایاری, بێرگڤاڵ, نیرگرێن, گودمونسن
ئیزاک , یۆكێرێش



