قەیرانی قورس هەڕەشە لە چارەنووسی سەنیگال دەکات

یاریگا –
سەنیگال بە دۆخێکی خراپدا تێپەڕدەبێت کە ئەمەیان مەبەست لە دۆڕانە قورسەکەی یەکەم یاریی خۆیان نییە کاتێ 3-1 بەرامبەر فەڕەنسا لە یەکەم یاریی کۆمەڵەکەیاندا دووچاری شکست هاتن. بەڵکوو قەیرانەکان لە دۆڕاندنەکە قووڵترن.
نوێنەرەکەی ئەفریقا لە کۆمەڵەیەکی قورسدا دەبینرێن لە مۆندیالی 2026 کە هاوکات هەڵبژاردەکانی نەرویج و عێراقیشی تێدایە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی Sports News Africa، بەرلە یارییەکەیان بەرامبەر نەرویج، لە یەک کاتدا چەندین قەیران هەڕەشە لە چارەنووسی شێرەکانی تیرانگا دەکەن لە جامی جیهانی کە پەیوەستە بە دۆخی دارایی و کواڵیتی شوێنی مانەوەی تیمەکەی پاپێ سارە.
وەک سەرچاوەکە کێشەکانی ریزکردووە، سەنیگال بەجارێک بەدەست ئەم گرفتانەوە دەناڵێنێت:
- تا ئێستا پاداشتە داراییەکانی یاریزانان نەدراوە
- ئەو هۆتێلەی تێیدا دەمێننەوە، شیاوی تیمێکی لەم ئاستەدا نییە
- یاریزانەکان خواردن لە دەرەوە داوادەکەن بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاریی خواردن لە شوێنەکە
- چێشتلێنەری هەڵبژاردەکە لەگەڵ شاندی هەڵبژاردەکەدا نەنێردراوە بۆ ئەمریکا
- پاپێ ساری راهێنەر تا ئێستا نە لە دەرەوەی گرێبەستەکەیەتی و بۆی نوێ نەکراوەتەوە و نە مووچەی چەند مانگی رابردووشی پێدراوە
🇸🇳🚨Le Sénégal s’apprête à jouer son deuxième match face à la Norvège.
Derrière la sérénité affichée par les joueurs sur le terrain, un contexte tendu en coulisses entre primes, hébergement et sélectionneur sans contrat.
Plongée dans un dysfonctionnement qui menace la…— Sport News Africa (@snewsafrica) June 19, 2026
کێشەی لەم شێوەیە لای هەڵبژاردەکانی ئەفریقا شتێکی نامۆ نییە، پێشتریش هەڵبژاردەی نەیجیریا لە جامی نەتەوەکانی ئەو کیشوەرە کە تێێدا سەنیگال بووە پاڵەوان، بەهۆی وەرنەگرتنی شاییستە داراییەکانیانەوە هەڕەشەی کشانەوەیان کرد لە قۆناخە هەستیارەکانی پاڵەوانێتیەکە، تا سەرمایەدارێک بووە فریادڕەس و چەند پاداشتێکی بۆ دیاریکردن وەک چارەسەری بەشێک لە گرفتەکانیان.
پاداشتی خەیاڵی لە بزنسمانێکی نەیجیری بۆ یاریزانانی هەڵبژاردەکەیان دانراوە



