دەنگۆكانی مێركاتۆ؛ ئارسیناڵ ئەستێرەیەكی پاریسی دەوێت، ریال مەدرید و لیڤەرپوول ریزەكانیان نوێدەكەنەوە
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
لێستەر سیتی یەكەم ئۆفەری ئارسیناڵی بۆ گواستنەوەی جێریمی مۆنگا هێرشبەری 19 ساڵانی ئینگلیزی رەتكردەوە – تێلیگراف.
ئارسیناڵ دەیەوێت ئۆفەرێک بۆ كڕینی برادلی باركۆلا یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمان پێشكەش بكات – ئیندیپێندێنت.
لایپزیگ هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی تێرنۆ باری هێرشبەری ئێڤەرتن دەستپێكردووە – تایمز.
ریال مەدرید دەیەوێت لە پڕۆسەی بنیاتنانەوەی یانەكەی بەردەوام بێت و ئەمجارە هەوڵی گواستنەوەی ناوەڕاستكارێک و بەرگریكارێک دەدات، ئێنزۆ فێرناندێز بژاردەیەكی بەهێزی هێڵی ناوەڕاستە – ESPN.
ئێڤەرتن تاوەكوو ئێستا هیچ ئۆفەرێكی بۆ دەستبەرداربوون لە تێرنۆ باری بەدەستنەگەیشتووە و لە ئەگەری بەدەستگەیشتنی خوێندنەوەی بۆ دەكات و ئامادەیە دەستبەرداری ببێت – لیڤەرپوول ئیكۆ.
تۆتنهام و مانچێستەر یونایتد گرنگی بە گواستنەوەی ناتان دی كات یاریزانی هێڵی ناوەندی هەڵبژاردەی بەلجیكا دەدەن – تیم تۆک.
لیڤەرپوول لە دوای گواستنەوەی ڤیكتۆر مونۆز دەیەوێت یاریزانێكی ناوەڕاست، دڵی بەرگری و بەرگریكاری باڵی راست بگوازێتەوە – فووتبۆڵ ئینسایدەر.



