گرنگترینمۆندیالی 2026
ئەنجامی کۆتایی؛ مەکسیک لە کۆریای باشووری بردەوە
مەکسیک بە شەش خاڵ پێشەنگی کۆمەڵەکەی گرت

یاریگا –
لە یەکێک لە یارییەکانی مۆندیالی 2026 هەڵبژاردەی مەکسیک و کۆریای باشوور رووبەڕووی یەکتر بوونەوە و یارییەکە لە بە بەرژەوەندی مەکسیک کۆتاییهات.
لە یارییەکانی گەڕی دووەمی کۆمەڵەی یەکەم هەردوو هەڵبژاردەی مەکسیک و کۆریای باشوور لە یارییەکی گرنگدا رووبەڕووی یەکتر بوونەوە و یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام بە سەرکەوتنی مەکسیک کۆتاییهات.

تاکە گۆڵەکەی مەکسیک لەلایەن لویس رۆمۆ لە خولەکی 50 کرا.
بەو ئەنجامەش مەکسیک بەفەرمی سەرکەوتنی بۆ قۆناخی 32ـی مۆندیالی 2026 مسۆگەر کرد.
مەکسیک و کۆریای باشوور هاوشانی ئەفریقای باشوور و چیک دەکەونە کۆمەڵەی A.
مەکسیک بە شەش خاڵ لە پێشەنگی کۆمەڵەکەی دێت و کۆریای باشووریش بە سێ خاڵ لە پلەی دووەم دێت.
لە یاریی داهاتوو مەکسیک بەرامبەر چیک یاریی دەکات، کۆریای باشووریش رووبەڕووی ئەفریقای باشوور دەبێتەوە.



