ئاسیاعێراقکوردستانگرنگترین

راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی هه‌ولێر یه‌كلاده‌كرێته‌وه‌

دوو بژارده‌ هه‌یه‌ و هه‌فته‌ی داهاتوو بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت

Yariga App

یاریگا –

دوای ئەوەی باسم قاسم، راهێنەری پێشووی یانەی هەولێر بە فەرمی ریزەکانی یانەی قەڵا و منارەی جێهێشت و ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی زەورای گرتە ئەستۆ، ئێستا کارگێڕی یانەی هەولێر لە بەردەم تاقیکردنەوەیەکی سەختدایە بۆ دیاریکردنی جێگرەوەکەی و گەڕانەوەی تیپەکە بۆ سەر سکەی سەرکەوتنەکان.

عەدنان حەمەد؛ خەونە گەورەکەی سەرۆکی یانە

بەپێی زانیارییە تایبەتەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، سەفین یاسین، سەرۆکی یانەی هەولێر، سوورە لەسەر ئەوەی گەورە راهێنەری عێراقی، عەدنان حەمەد بکاتە پیاوی یەکەمی تیپەکە.

سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هەولێر پێشتر دوو جار پەیوەندییان بەو راهێنەرەوە کردووە، بەڵام ناوبراو هەردوو جارەکە داواکارییەکەی رەتکردووەتەوە.

سەرەڕای ئەو رەتکردنەوەیە، سەرۆکی یانەی هەولێر هێشتا بێومێد نەبووە و پەیوەندییەکی تری لەگەڵ عەدنان حەمەد كردووه‌ و داوای لێکردووە تاوەکو رۆژی شەممە بیر لە پێشنیازەکە بکاتەوە و وەڵامی کۆتاییان بداتەوە.

هەرچەندە رازیبوونی عەدنان حەمەد بەهۆی ئه‌وه‌ نایه‌وێت راهێنه‌رایه‌تی له‌ عێراق بكان قورسەوە  و بە کارێکی ئەستەم دەبینرێت، بەڵام کارگێڕی هەولێر وەک دواین هەوڵ چاوەڕێی ئەو وادەیە دەکەن.

لوئەی سەلاح؛ بژاردە نزیک و ئامادە

لە لایەکی ترەوە، ناوی لوئەی سەلاح،  بەهێزترین بژاردەیە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە. زانیارییەکانی یاریگا ئەوە دەخەنە ڕوو کە بڕیارە سبەی بەرپرسانی یانەی هەولێر لەگەڵ بڕیکاری کارەکانی لوئەی سەلاح کۆببنەوە.

هەردوولا لە زۆر خاڵدا گەیشتوونەتە رێککەوتن و لێکتێگەیشتنێکی باش لە نێوانیاندا هەیە. ئەگەر تاوەکو رۆژی شەممە عەدنان حەمەد وەڵامەکەی نەرێنی بێت، ئەوا راستەوخۆ بابەتەکە بە لای لوئەی سەلاحدا یەکلایی دەبێتەوە.

هەفتەی داهاتوو؛ کاتی یەکلاکەرەوە

سیناریۆکە بەم شێوەیەیە: ئەگەر عەدنان حەمەد بەو داواکارییانەی هەولێر رازی بێت، ئەوا بابەتی لوئەی سەلاح بە تەواوی بەلاوە دەنرێت. بەڵام ئەگەر رازی نەبێت، ئەوا لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە، لوئەی سەلاح بە فەرمی دەبێتە راهێنەری نوێی یانەی هەولێر و دەستبەکار دەبێت.

هانده‌رانی یانەی هەولێر بە پەرۆشەوە چاوەڕێی بڕیاری کۆتایی کارگێڕی یانەکەیان دەکەن، تاوەکو بزانن لە نێوان ئەزموونی عەدنان حەمەد و لوئەی سەلاح کێ دەبێتە رێبەری نوێی كوڕه‌كانی پایتەخت.

بابەتی زیاتر

Back to top button