دەبێت تیمەکە گۆڵ بکات؛ هێنری و زڵاتان هێرش دەکەنە سەر رۆناڵدۆ
هاوتیمێکی پێشووی بەرگریی لێدەکات

یاریگا –
دوای یەکسانبوونی پۆرتوگال بەرامبەر کۆنگۆ رەخنەی بەربڵاوتر لەسەر شوێنگرتنی رۆناڵدۆ لە یاریگا و کاریگەرییە سنووردارەکەی لەسەر یارییەکە هەبوو.
تیێری هێنری بە توندی رەخنەی لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ گرت دوای ئەوەی پۆرتوگال کەمپینی مۆندیالی خۆی بە یەکسانبوونێکی بێهیواکەرەوە بە ئەنجامی 1-1 بەرامبەر کۆماری دیموکراتیی کۆنگۆ دەست پێ کرد، یارییەک کە رۆناڵدۆ تاوەکوو رادەیەکی زۆر تێیدا ون بوو و بێ کاریگەر بوو.
هێنری لە شاشەی کەناڵی فۆکس رەخنەکانی ئاراستەی رۆناڵدۆ کرد و گوتی:
شتێکی گرنگ هەیە؛ پێویستە تیمەکە گۆڵ بکات، نەوەکوو تۆ. لە یەکێک لە هێرشەکاندا، لەبەر ئەوەی خۆی دەیەوێت گۆڵ بکات، دەچێتە بەردەم رێڕەوی برونۆ فێرناندێش. ئەمەش وا دەکات بەرگریکردن لە بەرامبەریدا ئاسانتر بێت. ئەمە کێشەی ئێستای رۆناڵدۆیە. ئەو وەکوو ژمارە 9 (هێرشبەری نووک) یاری دەکات، بەڵام هەرگیز ژمارە 9 نەبووە و وەکوو ژمارە 9ـش رەفتار ناکات. ئەو کوالێتییە بە پۆرتوگال نابەخشێت.
زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچیش پشتگیریی رەخنەکانی هێنری کرد، بە تایبەتی سەبارەت بەو رووداوەی کە تێیدا کریستیانۆ رێڕەوی برونۆ فێرناندێشی گرت و گوتی:
بە شێوەیەکی ئاسایی، وەکوو هێرشبەرێک تۆ لە ستوونی نزیکەوە بەرەو ستوونی دوور دەجووڵێیتەوە تاوەکوو بەرگریکارەکە لەگەڵ خۆتدا رابکێشیت و بۆشایی بۆ ئەو یاریزانە دروست بکەیت کە لە دواوە دێت. بۆیە کریستیانۆ، ئاشکرایە تۆ بڕیارێکی هەڵەتدا.
له لایهكی دیکەوە، وەین روونی بۆ بەرگریکردن لە هاوتیمەکەی پێشووی هات و گوتی:
ئەو هەمیشە بەو شێوەیە خۆی بەرەوپێش بردووە، ئەوە ئەقڵییەتی ئەوە. هەموو شتێک بۆ ئەو ئاڵەنگارییە. لە ماوەی ساڵانی رابردوو ئەو و مێسی هانی یەکتریانداوە بۆ گەیشتن بەم ئاستە. ئەو دەیەوێت سەرکەوتن بەدەست بهێنێت، پێش هەموو شتێک، تاوەکوو پۆرتوگال بتوانێت جامی مۆندیال بباتەوە، بەڵام لە هەمان کاتدا دەیەوێت ببێتە گۆڵکاری پاڵەوانییەتییەکەش. ئەو بەو شێوازە لە تەواوی کاروانی وەرزشیی خۆیدا هانی خۆی داوە. کاتێک دەبینێت یاریزانانی دیکە گۆڵ دەکەن، ئەو دەیەوێت ببێتە باشترین. مەبەستم لەمە بە شێوازێکی خراپ نییە. ئەو دەیەوێت لەم یارییە دوو یان سێ گۆڵ بکات بۆ سەلماندنی ئەوەی کە هێشتا لەو ئاستەدا ماوە.
Really good analysis from Henry. This is the Ronaldo issue right now.
He’s playing as a 9, but he’s never been a 9 and he’s not acting as a 9. Not giving Portugal those traits and it hurt them today. pic.twitter.com/yjSaOK2J5J
— Marc Geschwind (@MarcGeschwind) June 17, 2026



