دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ لیڤەرپوول ئەستێرەیەکی رفاند و چیرۆکی ئۆلیس و ریال مەدرید کۆتایی نەهاتووە
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
هەموو شتێک کۆتایهاتووە و ڤیکتۆر مونۆز، هێرشبەری لاوی ئۆساسونا پەیوەندی بە لیڤەرپوول دەکات، لە کاتێکدا ئەو یاریزانە یەک هەنگاو لە نیوکاسڵ یونایتد دوور بوو – فابریزۆ رۆمانۆ
ڤیکتۆر مونۆز بە 40 ملیۆن یۆرۆ دەچێتە لیڤەرپوول، 20 ملیۆن بۆ ئۆساسۆنا دەبێت و 20 ملیۆنەکەی دیکە دەدرێتە ریال مەدرید، مونۆز %100 دەبێتە یاریزانی رێدز و ریال مەدرید ناتوانێت هیچ بڕگەیەکی کڕینەوەی یاریزانەکە لە گرێبەستەکە دابنێت – فابریزۆ رۆمانۆ
مانچێستەر یونایتد و تۆتنهام هەوڵی گواستنەوەی کریسێنسیۆ سەمەرڤێڵ، هێرشبەری هۆڵەندی یانەی وێستهام دەدەن – تیم تۆک
چێڵسی دەیەوێت بە 51 ملیۆن پاوەند گرێبەست لەگەڵ دیێگۆ کۆستا، گۆڵپارێزی پۆرتۆ واژۆ بکات – میرەر
چێڵسی ئارەزووی گواستنەوەی ئاندرێ کامبیاسۆ، بەرگریکاری یوڤێنتوس دەکات و یانە ئیتاڵییەکەش دەیەوێت نیکۆڵاس جاکسن، هێرشبەری سێنیگالی بکاتە بەشێکی گرێبەستەکە – لاگازێتا دێلۆ سپۆرت
ئۆفەرەکەی ریال مەدرید بۆ خولیان ئالڤارێز هەنگاوێکی جددی نەبوو، ئامانجی سەرەکی ریال مەدرید، مایکڵ ئۆلیسە و مێرێنگێ هێشت هیوای بە گواستنەوەی ئەو یاریزانە هەیە – موندۆ دێپۆرتیڤۆ
مانچێستەر یونایتد بەهیچ شێوەیەک بەخواستن مارکوس راشفۆرد بە بارسێلۆنا ناداتەوە – ESPN
تۆتنهام دووەم ئۆفەری بڕایتنی بە بەهای 35 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی لوکا ڤوشکۆڤیچ، بەرگریکاری کڕواتی رەتکردەوە – سکای سپۆرتس
تۆتنهام هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی سەید مەلا، هێرشبەری 19 ساڵانی کۆڵن چڕکردووەتەوە و دەیەوێت بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە بەسەر نیوکاسڵ و نۆتینگهام سەرکەوێت – تۆک سپۆرت
لازیۆ و فاینۆرد هەوڵی گواستنەوەی چارلی گرەی، ناوەڕاستکاری 20 ساڵانی مانچێستەر سیتی دەدەن – فووتبۆڵ ئینسایدەر



