
یاریگا –
ئەفسانەیەکی ئاتلێتیکۆ مەدرید بە رۆڵێکی گەورە و نوێ دەگەڕێتەوە بۆ خزمەتکردن لە یانەکەی.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ماتیۆ مۆرێتۆ، گابی کە بە یەکێک لە سیمبۆڵە دیارەکانی دوو دەیەی رابردووی رۆخی بلانکۆ دادەنرێت، وەک یاریدەری دیێگۆ سیمیۆنی دەگەڕێتەوە بۆ بۆ یانە مەدریدیەکە.
Gabi vuelve al Atlético como ayudante de Simeone. https://t.co/77XylhRFIp
— Matteo Moretto (@MatteMoretto) June 17, 2026
گابی کە وەک ناوەڕاستی بەرگریی یاریی دەکرد، لە دوو ماوەی جیاوازدا درێسی ئاتلێتیکۆی پۆشیوە (2004-2007)، هەروەها لە سەردەمی راهێنەرایەتی سیمیۆنی لە 2011-2018.
گابی وەرزی داهاتوو جێگەی نێڵسن ڤیڤاسی یاریدەری ئێستا دەگرێتەوە کە نزیکە لە رۆشتنی یەکجارەکیی دوای هەشت ساڵ مانەوە لەو پۆستە.
