ئیسپانیاگرنگترین

رۆشتنی یاریزانێکی دیاری ریال مەدرید راگەیەندرا

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید شوێن بۆ یاریزانە نوێیەکانی دەکاتەوە و پێویستە دەستبەرداری بەشێک لە یاریزانەکانی ببێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی ئاس کە ئێستا بڵاویکردەوە، دانی سیبایۆس رازی بووە مەدرید جێبهێڵێت.

رۆشتنی یاریزانەکەی هێڵی ناوەڕاست دوای ئەوە هات که هەر ئەمڕۆ ریال مەدرید گرێبەستی بێرناردۆ سیلڤای بەفەرمی راگەیاند.

سیبایۆس لە سەردەمی کۆتا سێ راهێنەری یانەکەدا شوێنێکی بۆ سەرەکیبوون نەمابووەوە، تەنانەت بەکەمی وەک یەدەکیش مامەڵەی لەگەڵ دەکرا. بە هاتنی خۆزێ مۆرینیۆ، ئەو راهێنەرە پۆرتوگالیە هیچ نیازێکی بۆ مانەوەی یاریزانەکە پیشان نەدا. بەوەش دانی وەک یاریزانی ئازاد سانتیاگۆ بێرنابیۆ جێدەهێڵێت.

بەهێزترین ئەگەر بۆ وێستگەی داهاتووی ناوەڕاستکارەکە، یانەی ریال بێتیسە کە پێشتر ئەزموونی لەگەڵ ئەو یانە ئەندەلووسیە هەیە.

یانەی خوازیار لە فران و سیبایۆس هاتووەتەپێش، لە چامپیۆنزلیگ دانابڕێن

بابەتی زیاتر

Back to top button