پریڤیوی یاریی پۆرتوگال V كۆنگۆی دیموكرات؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
ئەمڕۆ مۆندیال بۆ هەڵبژاردەی پۆرتوگال دەستپێدەكات و لە یەكەم یاریی خۆیدا رووبەڕووی كۆنگۆی دیموكرات دەبێتەوە.
وابڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 20:00 بەكاتی هەولێر پۆرتوگال و كۆنگۆی دیموكرات لە یاریگای NRG لە شاری هیوستن لە ئەمریكا رووبەڕوو ببنەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی یەكەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2026.
پڕۆفایلی یاریی

هەڵبژاردەی پۆرتوگال و كۆنگۆی دیموكرات لە كۆمەڵەی یازدەیەم هاوشانی هەڵبژاردەكانی كۆڵۆمبیا و ئوزبەكستان دێن.
پۆرتوگال هیوادارە بتوانێت یەكەم نازناوی مۆندیال لە مێژوویدا بەدەستبهێنێت و هێشتا زۆربەی چاوەكان لەسەر كریستیانۆ رۆناڵدۆی تەمەن 41 ساڵانە.
رۆبێرتۆ مارتینێز راهێنەری پۆرتوگال ژمارەیەكی زۆر ئەستێرە لە پێكهاتەكەیدا هەیە بەتایبەت لە هێڵی ناوەڕاست و دەزانن ركابەرێكی راستەقینەی بردنەوەی نازناوەكەن.
كۆنگۆی دیموكرات دوایین جار لە ساڵی 1974 بە ناوی زایری بەشداری مۆندیالیان كرد و پێشبینی دەكرێت بەربەستێكی ئاسانی دۆن و هاوڕێكانی بێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
پۆرتوگال بە تەواوی یاریزانەكانیەوە رووبەڕووی كۆنگۆ دەبێتەوە.
كۆنگۆی دیموكرات بە تەواوی پێكهاتەكەیانەوە رووبەڕووی پۆرتوگال دەبنەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی پۆرتوگال
كۆستا
كانسێلۆ، دیاس، ئیناسیۆ، مێندێش
ڤیتینیا، نێڤێش
سێلڤا، برۆنۆ فێرناندێش، نیتۆ
كریستیانۆ رۆناڵدۆ
پێكهاتەی پێشبینیكراوی كۆنگۆی دیموكرات
ئێمپاسی
وان بیساكا، ئێمبێمبا، توانزیبی، ماسوواكو
مۆتۆسامی، سادقی، موكاو
ئێلیا، ویسا، ئێم بوكو



