گرنگترینمۆندیالی 2026

ئەنجامی کۆتایی؛ ئەرجەنتین بە هاتریکی مێسی جەزائیری تێکشکاند

پاڵەوانی جیهان بە سەرەتایەکی بەهێز دەستیپێکرد

Yariga App

یاریگا –

لە یەکێک لە یارییە چاوەڕوانکراوەکانی مۆندیالی 2026، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و جەزائیر رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

لەمیانی یارییەکەی قۆناخی کۆمەڵەکانی مۆندیالی 2026 و لە کۆمەڵەی دەیەم ئەرجەنتین و جەزائیر رووبەڕووی یەکتر بوونەوە، یارییەکە ئاستێکی بەرزی بەخۆیەوە و بینی و ئەنجامی کۆتایی بە سەرکەوتنی تانگۆ 3-0 کۆتاییهات.

 هەڵبژاردەی ئەرجەنتین توانی سەرکەوتنێکی گرنگ بەسەر هەڵبژاردەی جەزائیردا تۆمار بکات؛ پاڵەوانی جیهان بە درەوشانەوەی بێوێنەی ئەستێرەکەی، لیۆنێل مێسی، کە هاتریکێکی مێژوویی تۆمار کرد، سێ خاڵی زێڕینی بەدەستهێنا.

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و جەزائیر هاوشانی نەمسا و ئوردن دەکەونە کۆمەڵەی J.

لیۆنێل مێسی ئەمشەو تەنیا سێ گۆڵی پێشکەشی هاندەرانی تانگۆ نەکرد، بەڵکوو رێکەوتێکی ئەفسانەیی لە ژیانی وەرزشیی خۆیدا دووبارە کردەوە؛ مێسی رێک بیست ساڵ پێش ئێستا، لە 16ـی حوزەیرانی 2006 یەکەمین گۆڵی خۆی لە مۆندیالدا بەرامبەر سڕبیا کرد. ئەمشەو و لە هەمان بەرواردا، جارێکی دیکە بەردەوامیی خۆی سەلماند و تۆڕی گۆڵی هەژاندەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button