گرنگترینمۆندیالی 2026

فەرمی؛ ئینگلتەرا شوێنگرەوەی ئەستێرە پێکراوەکەی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بەر لە یەکەم یاریی خۆیان لە مۆندیالی 2024 گورزێکی کاریگەریان بەرکەوت کە پێکانی ڤالێنتینۆ لیڤرامینتۆی ئستێرەی نیوکاسڵ بوو.

هەڵبژاردەی سێ شێرەکان چوارشەممە کە دەکاتە 17ی ئەم مانگە، لە کاتژمێر 23:00 بە کاتی هەرێمی کوردستان رووبەڕووی کڕواتیا دەبێتەوە. پێش ئەو یارییە، لیڤرامینتۆ بەهۆی پێکانی ماسوولکەوە لە تیمەکەی تۆماس توخێل دووردەکەوێتەوە و مۆندیال بۆی کۆتایی هات.

وەک هەر لە دوای پێکانی ڤالێنتینۆ چاوەڕواند دەکرا، ترێڤۆ چالوبای ئەستێرەی چێڵسی هەلی بانگهێشتکردنەوەی پێدەدرێت. تۆزێک پێش ئێستاش یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا لە پێگە فەرمیەکانی خۆیانەوە چالوبایان وەک شوێنگرەوەی ڤالێنتینۆ راگەیاند.

ئینگلتەرای پاڵەوانی مۆندیالی 1966 لە کۆتا کۆمەڵەی مۆندیالەکە کۆمەڵەی 12 دێت لەپاڵ هەڵبژاردەکانی کڕواتیا، گانا و پەناما.

بابەتی زیاتر

Back to top button